هەواڵی کوردستان ئێستا

وەزیری پەروەردە واژۆی لەسەر بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کرد

وەزیری پەروەردە واژۆی لەسەر بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کرد
وەزیری پەروەردە واژۆی لەسەر بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کرد

2024-09-26 14:50:09 - سەرچاوە: کەناڵ8


وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستان واژۆی لەسەر بەگرێبەستکردنی نزیکەی 38 هەزار مامۆستای وانەبێژ کرد. بەگوێرەی نووسراوێکی وەزارەتی پەروەردە کە ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردە واژۆی کردووە و ئەمڕۆ دەرچووە، بڕیاردراوە بە گرێبەستکردنی 37 هەزار و 933 مامۆستای وانەبێژ لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردە لە رێکەوتی 1ـ9ـی 2024. هەر بەگوێرەی نووسراوەکە، پێویستە لەسەر بەڕێوەبەرایەتییە گشتییەکانی سەرجەم پارێزگاو ئیدارە سەربەخۆکان لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەیمانگاکان و بەڕێوەبەرایەتی خوێندنی کوردی لە کەرکوک کاری پێویست ئەنجامبدەن. رۆژى 25ـی ئابى 2024، حکومەتى هەرێمى کوردستان بڕیاریدا، مامۆستایانى وانەبێژ بکات بە گرێبەست و وەزارەتى پەروەردە ماوەى حەوت رۆژى پێدان، بۆ تەواوکردنى مامەڵەکانیان.